لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران ڕۆژی ڕابردوو ٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی شەممە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران ٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوە چوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە کرێکارانی نەیشەکەری حەوت تەپە بۆ نۆزدەهەمین ڕۆژی بەردەوام لە بەردەم بینای فەرمانداریی شووش، کرێکارانی شارەوانیی ڕوودبار لە بەردەم شارەوانی ئەو شارە، کارمەندان و ئەندازیارانی وێستگەی کارەباری تەورێز لە بەردەم بینای ئیدارەی کارەبا لەو شارە بەڕێوە چوو.
هاوکات لە درێژەی ناڕەزایەتییە گشتییەکانی خەلکی ئێران کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی خەڵکی شارەکانی ئەهواز، تاران و گوڵستان دەستیان دایە خۆپیشاندان بەدژی سیاسەتەکانی ئەو ڕێژیمە.