پاش هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەشتییەکی ئیسرائیلی، ئیسرائیل هەڕەشەی تۆڵەیەکی قورس لە کۆماری ئیسلامی دەکا.
دوابەدوای هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەشتییەکی ئیسرائیلی، بەرپرسانی ئیسرائیل لە هەوڵی ئەوەدان کە ئەو بابەتە ببەنە شۆرای ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و بۆ ئەو مەبەستەش بە هاوکاریی ئەمریکا خەریکی کۆکردنەوەی بەڵگەی متمانەپێکراون کە لە شۆرای ئاسایشدا بیخەنەڕو.
شایانی باسە کە لەو هێرشەدا کەسێکی بریتانیایی و کەسێکی ڕۆمانیایی کوژران و ئەمەش کاردانەوەی جیهانیی ليکەوتەوە و زۆربەی وڵاتانی جیهان ئەو هێرشەیان مەحکووم کرد و خوازیاری سزادانی ڕێژیمی ئێرانن.
لە لایەکی دیکەوە بەرپرسانی ئیسرائیل هەڕەشەی تۆڵەی قورس لە کۆماری ئیسلامی دەکەن.
جێگای ئاماژەیە کە کاناڵەکانی سەربە کۆماری ئیسلامیی ئێران دانیان بەو هێرشەدا ناوە و دەڵێن کە ئەو هێرشە لە تۆڵەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر سووریە بووە.