خۆپیشاندانەکانی ئێران سەرەڕای دابینکردنی هێزێکی زۆری سەرکوت لە لایەن ڕێژیمەوە بە دروشمگەلی توندتر و دژی خامنەیی و ئاخوند و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بەردەوامە.
شەوی شەممە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی هاوکات لە گەڵ سەرکوتی لە ڕاددەبەدەری ڕێژیم و میلیتاریزە کردنی شارەکان لە شاری تاران و لە چەند گەڕەک شوێنێکەوە خۆپیشاندان بەردەوام بوو و دروشمی مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی و ڕێژیمی ئاخوندی و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی خەوی لە دەسەڵاتدارانی ملهوڕ و سەرکوتکەری رێژیم تۆراندبوو.
شایانی باسە کە بەشداریی لاوان و گەنجان و ژنان لەو خۆپیشاندانەکاندا زۆر بەرچاو و دیار بوو.