عادڵ ئەلجوبەیر، وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵدەریی فەرانسە وێڕای پێداگری كردن لە سەر ئەوەی كە ئامریكا هاوپەیمانی سەرەكیی عەرەبستانە گوتی: ئامریكا هیچكات ئامادە نابێ بە هۆی ڕێككەوتنی ناوكیی ئێران لەگەڵ زلهێزە جیهانییەكان، لە بەرژەوەندیی ڕێژیمی تاراندا عەرەبستانی سعوودی پشتگوێ بخا.
ئەلجوبەیر لە درێژەدا گوتی: ئامریكا به هاوپەیمانی مێژوویی، گرینگترین هاوبەشی تیجاریو گەورەترین وڵاتی سەرمایەدانەری ئابووری لە عەرەبستان دادهنرێ و سەرچاوەی سەرەكیی كەرستەی نیزامیی هێزەكانی عەرەبستانیش هەر ئامریكایەو پێشینەی پێوەندیی نێوان ئەم دوو وڵاتە بۆ زیاتر لە ٧ دەیە دەگەڕێتەوە.
وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە درێژەدا گوتی: ئەگەر ئێران خوازیاری پێوەندیی باش لەگەڵ عەرەبستانە، دەبێ لە ناوچەدا ئاڵوگۆڕ بەسەر سیاسەتو جۆری هەڵسوكەوت كردنی خۆیدا بێنێو دەبێ ئەم پێوەندییانە لەسەر بنەمای “دراوسێیەتیی باش” و ئەسڵی “دەستێوەرنەدان” لە كاروباری وڵاتانێكی وەك لوبنان، سووریە، عێراق، بەحرەین و یەمەن بێ.
وەزیری دەرەوەی عەرەبستان له پێوهندی لهگهڵ قهیرانی سووریهشدا ڕێژیمی بهشار ئهسهدی بە تاوانباری سەرەكیی شهڕی نێوخۆیی لهم وڵاتە زانی و گوتی: بەشار ئەسەد زیاتر لە ٣٠٠ هەزار كەسی لە خەڵكی وڵاتەكەی خۆی كوشتوه، ١٢ میلیۆن كەسی ئاوارە و بێ ماڵ كردوه و سووریەی بە تەواوی كاول كردوه، هەر بۆیە بهشار ئەسەد لە داهاتووی سووریەدا هیچ پێگەیەكی نابێ.