٣ کاسبکاری کورد، خەڵکی سەقز لە ئیسلامشاری تاران درانە بەر دەسڕێژی هێزە جینایەتکارەکانی کۆماری ئیسلامی وگیانیان لەدەستدا.
بە پێێ هەواڵی هەواڵدەرییەکان ڕۆژی ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە ناوچەی ئیسلامشاری تاران، چەندین ماشینی کاسبکارانی کورد لە لایەن چەکدارەکانی ڕێژیمەوە دەسڕێژی ڕاستەوخۆیان لێدەکرێ و لە ئاکامدا ٣ کاسبکار گیانیان لەدەستدەدەن و چەند کەسی دیکەش بریندار دەبن.
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ناوی کەسێکیان بە ناوی ڕزگار حوسێنی و کەسێک بە ناوی ئەحمەد بۆ ڕاگەیەندنەکان ئاشکرا بووە.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەر بیانوویەک بۆکوشتنی خەڵکی ئێران کەڵک وەردەگرێ.