بە تێپەڕبوونی مانگی دەستکردی “سپەیس ئیکس” ئاسمانی ئێران بە فەرمی کەوتە ژێر ڕکێفی ئینتێرنێتی خێرای مانگی دەستکرد.
بەپێی زانیارییەکان، لە دۆبەی و کوردستان زۆرترین نوێنەرایەتی کەلوپەل و پێداویستی مانگی دەستکرد، دەستیان کردووە بە وەرگرتنی داواکاریی و گریمانەی ئەوە دەکرێ کە تا ۲، ۳ مانگی داهاتوو “سپەیس ئیکس”ڕەوانەی بازاڕی ئێران بکرێ و هەروەها پێشبینی دەکرێت کەسانێک که لە دۆبەی و باشووری کوردستان کەلوپەل و پێداویستییەکانی مانگی دەستکرد هاوردە دەکەن، لە مانگەکانی داهاتوو تەرکیز بخەنە سەر هاوردە کردنی ئینتێرنێتی سپەیس ئیکس.
جێی ئاماژەیە کە نرخی پەکێکی تەواوی ئەو جۆرە ئینتێرنێتە ٥٠٠ دۆلارە و شارژی مانگانەکەشی ١٠٠ دۆلارە کە بە خەمڵاندنی دۆلاری ۲۷ هەزار تمەنی دەبێتە ١٣میلیۆن و نیو تمەن.
بەپێی لێکدانەوە زانستییەکان، پەک و شارژی مانگانەی ٢میلیۆن و ٧٠٠هەزار تمەنی، ئینتێرنێتی دانیشتوانی یەک بینا دابین دەکا، واتە دانیشتوانی هەر بینایەک بە کڕینی پەکێکی ئینتێرنێتی مانگی دەستکردی “سپەیس ئیکس” و بەکارهێنانی بە شێوەی wifi لە ئینتێرنێتێکی ١٠٠ جار خێراتر لە ئینتێرنێتی ئێستای ئێران سوودمەند دەبن.