ڕەسووڵ مەولانی، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی رێژیم لە سنووری بانە بریندار بوو.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاونیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بەناوی “ڕەسووڵ مەولانی” لە ناوچە سنوورییەکانی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی ڕێژیم بەتوندیی بریندار بوو.
ناوبراو لەکاتی گەڕانەوە لە ناوچەی “بروێشکانی” تەقەی لێدەکرێ و لەلایەن خەڵکەوە بۆ چارەسەریی پزیشکیی دەگوازرێتەوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری بانە.
شایانی باسە کە چەند ڕۆژ پێش لە سنوورەکانی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران ٢کەس گیانیان لە دەستدا و ١٢ کەسیش بریندار بوون.