هێزەچەکدارەکانی ڕێژیم لە کەنارئاوکانی جود تەقە لە هاوڵاتییانی بەلووچ دەکەن و لە ئاکامدا هاووڵاتییەکی بەلووچ گیانی لە دەستدەدا.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ ئێوارەی رۆژی هەینی ٨ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە دەریاییەکانی ڕێژیم لە کەنارئاوەکانی”جود” تەقە لە هاووڵاتیانی بەلووچ دەکەن ولە ئاکامدا هاووڵاتییەک بەناوی” محەممەد دەریانەوەرد” دەکوژن و دووهاووڵاتیی دیکە بەناوەکانی” سەعید و گەدوول” دەسبەسەر دەکەن.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە هێزە دەریاییەکانی ڕێژیم بە گومانی ئەوەیکە ئەو هاووڵاتییانە باری قاچاخیان پێیە بەبێ ئاگادارکردنەوە تەقەیان لێدەکەن و لە ئاکامدا هاووڵاتییەکی بەلووچ دەکوژن.
کەمپەینی چالاکانی بەلووچ لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا دەڵی: هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بە بیانووی جۆراجۆر تەقە لە خەڵکی بەلووچ دەکەن و ساڵانە بە سەدان کەس دەکوژن وبرینداری دەکەن.