وەزیری دەرەوەی ئاڵمان دەڵێ: نیگەرانین لە هەڵپەساردنی وتووێژەناوکییەکانی ڤییەن لەلایەن ئێرانەوە و پێبەند نەبوونی ئەو وڵاتە بە بەڵێنەکانی.
هایکۆماس، وەزیری دەرەوەی ئاڵمان، ڕۆژی هەینی ٨ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە وتووێژێکدا لەگەڵ گۆڤاری” دەیر ئێشپیگێل” سەرەڕای دەربڕینی نێگەرانییەکانیان لەهەمبەر درێژکردنەوەی وتووێژەکان لەلایەن ئێرانەوە وتی: هەتاهەتایە بژاردەی وتووێژ لەگەڵ ئێران لە سەر میزەکانمان نامێنێتەوە و ئێران دەبێ پێبەند بێ بە بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنی ناوکیی.
هایکۆ ماس لە دڕێژەی وتوویژەکەیدا وتی: هیوادارم بوژاندنەوەی ڕێککەوتنی ناوکیی دەستەبەر بێ و ئێمە هەموو ئەندامانی بەشدار لە وتووێژەکان لە سەر ئەو باوەڕەین کە گەڕانەوە و بوژاندنەوەی ڕیککەتنی ناوکیی بەقازانجی هەموو لایەکە بەڵام ئەگەر ئێران بیهەوێت وتووێژەکان بەردەوام درێژ بکاتەوە ئەوە ئێمە ناچارین هەڵوێستێکی دیکە بگرین.
هەرلەم پێوەندییەدا ئانتۆنی بلینکێن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاندبوو کە لە ئیستادا تۆپ لە زەوینی ئێراندایە، بەڵام وتووێژ لەسەر بەرنامەی ناوکیی ئێران زۆر درێژ نابێتەوە و دەبێ ئێران بڕیاری کۆتایی خۆی بدا.