عوسمان ئیسماعیلی، كرێكاری بیناسازیو چالاكی كرێكاری كە وتەبێژی كۆمیتەی بەرگری لە كرێكارانی مەهابادیش بوو، حوكمی ١ ساڵ زیندانیی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا.
عوسمان ئیسماعیلی، ڕۆژی ٨ی بانەمەڕی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر و پاش ١٢ ڕۆژ ڕاگیران لە زیندانی تاكەكەسیدا، بە دانانی بارمتەی ٧٢ میلیۆن تمەنی لە زیندان ئازاد كرابوو.
ناوبراو دواتر لە ڕۆژانی ١٠ و ١١ی خەرمانان لە لقی ١ی دادگای ئینقلاب لە شاری سەقز بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامو پێوەندی گرتن بە حیزبە سیاسییەكان دادگایی كراو، پاشان لە لایەن قازی ڕەحیمی، حوكمی ساڵێك زیندانی تەعزیری بەسەردا سهپا.