فدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەنووسان لە بەیاننامەیەکدا سەرەڕای ئاماژە بە گەڵاڵەی چاوەدێریکردنی ئینتێرنێت لەلایەن مەجلیسی ئێرانەوە و سنووردارکردن و دەسپێڕانەگەیشتنی خەڵکی ئێرانی بە ئینتێرنێتی ئازاد مەحکووم کرد.
ئانتۆنی بلانگێر، سکرتێری گشتیی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەنووسان، ڕۆژی هەینی ٨ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی بە هەواڵدەرییەکانی ڕاگەیاندووە کە فدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەنووسان بەرپرسانی ئێرانی بەهۆی پچڕانی ئێنتێرنێت و پێشێلکردنی مافی دەسپێڕاگەیشتنی ئازادی هاووڵاتییانی ئێران بە زانیارییەکان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی مەحکووم کردووە.
ئەم فدراسیۆنە لە بەیاننامەکەی خۆیدا دەڵێ: پاش بێدەنگکردنی ڕاگەیاندنەکان بەرپرسانی ئێرانی ئینتێرنێتی خووزستانیان تووشی کێشە و داخران کردووە کە پێش لە بڵاوبوونەوەی خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ناڕازیی ئەو پارێزگایە بگرن و جینایەتەکانیان لەهەمبەر کوشتنی خەڵکی ناڕازیی بشارێتەوە و بەمجۆرە پێش لە بڵاوبوونەوەی ڕۆژە سەخت و ناخۆشەکانی ئەو پارێزگایە بگرێ.
لە بەشێکی دیکە لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە گەڵاڵەی پەسند کراوی مەجلیسی ئێران لەهەمبەر چاوەدێری و سنووردارکردنی ئینترنێت مەحکوومە و خەڵکی ئێران مافی خۆیانە کە بە شێوەیەکی ئازادانە بێ چاوەدێری کەڵک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وەربگرن.