تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێنستاگرام، لاپەڕەی فەرمیی موحسێنی ئێژەیی، بەرپرسی دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانی داخست.
ناوەندی ڕاگەیاندنی دەزگای قەزایی ئێران، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لەکاتێکدا لاپەڕەی فەرمیی موحسێنی ئێژەیی، بەرپرسی دەزگای قەزایی ئێران بە شێوەیەکی فەرمیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێنستاگرام دەستی بە چالاکیی کردبوو، ئەو لاپەڕەیە بە بێ ئاگادارکردنەوە لەلایەن تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێنستاگرامەوە داخراوە.
هەرلەم پێوەندییەدا پاسدار نەقدی جێگری سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە لاپەڕەی فەرمیی خویدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێر و بە کاردانەوە بە داخرانی لاپەڕەی فەرمیی موحسێنی ئێژەیی لەلایەن تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێنستاگرامەوە سەرەڕای تۆمەتبارکردنی ئیسرائیل بەداخرانی ئەو لاپەڕەیە نووسی: بۆچی دەبێ ئیسرائیل لە تۆڕەکومەڵایەتییەکاندا هەرکەس کە بیهەوێ بیسڕێتەوە و لاپەڕەکەی دابخا.