ئێوارەی ڕۆژی ٦ گەلاوێژی ٢٧٢١، فستیڤاڵی “شاری دڵ” بە هاوبەشیی شاعێرانی بەشداربوو و کۆمەڵێکی دیار لە مامۆستایان و قەڵەم بە دەستان کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.
لە فستیڤاڵی شێعری شاری دڵ، لە کۆی ٢٩٦ بەرهەمی گەییشتووبە فستیڤاڵ، بەرهەمی ٤٠ شاعێر(١٥شێعری کلاسیک و ٢٥ شێعری نوێ] گەییشتە قۆناغی کۆتایی ولە ئەنجامدا بەرهەمی (٣) شاعێر وەک بەرهەمی سەرکەوتوو لە بەشی شێعری کلاسیکدا، (٤)کەس لە بەشی شێعری نوێدا خەڵاتیان پێ بەخشرا.
هەر وەها بەرهەمی دوو شاعیریش شیاوی ئەوە بوون ڕێزیان لێ بگیرێ.
بەشی نەرمامێری و زانستی فستیڤاڵی شاری دڵ جەختی کردە سەردوو تەوەری:
– “پاراویی لە زماندا؛ وەک هەوڵی بە کارهێنان و دەرخستنی تواناییەکانی زمانی کوردی”
-” نوێخوازی لە پێناو دەستەبەرکردنی پانتا نوێیەکانی دەربڕین”
ئەم دوو پێوانەیە لە بنەما گرنگەکانی هەڵبژاردنی بەرهەمی سەرکەوتوو بوون.
دەستەی بەڕێوەبەریی فستیواڵی شاری دڵ لە کۆتاییدا ڕێزنامەی ئەنجومەنی ئەدەبی بۆکانی پێشکەشی سەرجەم ئەو شاعێرە سەرکەوتوانە کرد کە شێعرەکانیان لە دوو شەوی پێشانگای ئانلایندا پێشکەش کرابوون.