ڕێژیمی ئێران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش دەکاتە سەر کەشتییەکی بازرگانیی ئیسرائیل لە ئاوەکانی دەریای عەرەب و لە ئاکامدا دوو کەس لە کارمەندانی کەشتییە دەکوژرێن.
ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل ڕۆژی هەینی ٨ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، ڕێژیمی ئێرانیان بە هێرشێک لە ڕیگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆ سەر کەشتییەکی بازرگانی ئەو وڵاتە لە ئاوەکانی دەریای عەرەب و لە نزیک کەنارئاوەکانی عەممان تۆمەتبار کرد و هەروەها ڕایانگەیاند کە لە ئاکامی ئەو هێرشەدا دوو کەس لە کارمەندانی ئەو کەشتییە بازرگانییە کوژراون.
هەرلەم پێوەندییەدا کاناڵی تەلەڤیزیۆنی”ئەلعالەم”ی سەر بە ڕێژیمی ئێران سەرەڕای وەئەستۆگرتنی ئەو هێرشە ڕایگەیاند کە هێرش بۆ سەر کەشتییەکەی ئیسرائیل وڵامی هێرشی ئیسرائیلە لەهەمبەر بوردومانکردنی فڕۆکەخانەی “زەعبەی” سووریە بووە.
جێگای ئاماژەیە کە بەرپرسانی باڵای سەربازیی ئیسرائیل ڕایانگەیاندوە کە ئیسرائیل تۆڵەی ئەو هێرشە لە ڕێژیمی ئێران دەکاتەوە.