كاربەدەستێكی كۆماری ئیسلامی لە زانكۆی تاران لە پرێس كۆنفرانسێكدا دانی بە كوژرانی ٤٠ كەس لە ئەندامانی سپای پاسداران‌دا نا كە لە ژێر ناوی خوێندكاردا بەڕێی سووریە كرابوون.
هادی غەفووریان، سەرۆكی ئیدارەی كاروباری فەرهەنگی‌و خوێندكارانی شاهیدی پەردیسی فارابیی زانكۆی تاران، باسی لە كوژرانی ٤٠ خوێندكار لە سووریە كرد.
غەفووریان گوتی خوێندكارانی بەسیجی نە تەنیا بە چەكی قەڵەم لە گەشە كردنی وڵات‌دا دەور دەگێڕن، بەڵكوو لە مەیدانی شەڕیشدا چالاكی دەكەن‌و تا ئێستا ٤٠ خوێندكاری به‌سیجی لە سووریە كوژراون.
شایانی باسە ژماره‌ی كوژراوەكانی سپای پاسداران لە شەڕی نێوخۆیی سووریه‌دا که به مه‌به‌ستی پاراستنی دەسەڵاتی ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌یکه‌ن، له سه‌دان که‌س تێپه‌ڕیوه.