سێ هاونیشتمانیی لە شارەکانی شنۆ، بۆکان و دیواندەرە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)، ڕۆژی سێشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری شنۆ بەناوی “سەلام کوردە” بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر دەکەن.
هەروەها ڕۆژی دووشەممە ٤ی گەلاوێژ، هێزەکانی ئیتلاعات بەبێ حوکمی قەزایی هاونیشتمانییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “ئەنوەر مەلەکی” دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ دەگوازنەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە، ڕۆژی سێشەممە ٥ی گەلاوێژ، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە شاری دیواندەرە هاونیشتمانییەک بەناوی “فواد حەبیبی” دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاری دەگوازنەوە.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەو هەواڵە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەو سێ هاونیشتمانییە ڕوون نەبوەتەوە.