نوێنەری کۆماری ئیسلامیی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ئەمریکا گەمارۆکانی سەر ٥٠٠ کەسایەتیی ئێرانیی ڕەتکردوەتەوە و دەڵێ بە مەرج سپای پاسدارنی ئێران لە لیستی گرووپە تێرۆریستەکان دەسڕمەوە.
کازم غەریبئابادی، نوێنەری تایبەتی کۆماری ئیسلامیی ئیران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڤییەن، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمی دەفتەری خامنەیی، وردەکاری و زانیاریی نوێی لە وتووێژەکانی ڤییەن ئاشکرا کرد و وتی: ئەمریکا ئامادە نییە ئەو گەمارۆگەلەی کە لە کاتی سەرۆککۆماری ” دۆناڵد ترامپ”دا بە سەر ئیراندا سەپاوە لاببا و دەرهێنانی ناوی سپای پاسدارانی ئێرانی لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە گرێداوە بە گونجاندنی بەندێک لە ڕێککەوتنی ناوکیی ڤییەن و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و هەروەها وتووێژ لە سەر بەرنامەیی مووشەکیی ئێران.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەیکە ئەمریکا زۆرترین و بەرچاو ترین مەرجەکانیان بۆ لابردنی گەمارۆکان گرێداوە بە پاراستنی ناوچەکەوە وتی: ئەمریکا دەیهەوێت کە لەسەر بەرنامەیی مووشەکیی ئێرانیش لە وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن وتووێژ بکا و بەرنامەی مووشەکیی ئیران سنووردار بکا.