ناوەندی مافی مرۆڤی عەبدولڕەحمان بروومەند لە تازەترین ڕاپۆرتیدا ڕایگەیاند کە لانیكه‌م ٥٤٠ چالاکی سیاسیی کورد و ئێرانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه تێرۆرکراون یان ڕفێندراون.
ناوه‌ندی مافی مرۆڤی عهبدولڕوهحمان برومه‌ند له ڕاپۆڕتێكدا ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامیی ئێران لە تازەترین کردەوەی تێرۆریستی‌دا، ویستوویه‌تی مه‌سیح عهلینەژاد ڕۆژنامه‌وان و چالاكی سیاسیی نیشته‌جێ له ئه‌مریكا بڕفێنێ.
ئه‌و ناوه‌نده له ڕاپۆرتێکدا نووسی كه ڕێژیمی ئێران ده‌ستێكی باڵای له كوشتن و ڕفاندنی چالاكانی سیاسی هەیە و ئاماژه به‌وه ده‌كا كه كۆماری ئیسلامیی ئێران ٥٤٠ چالاکی سیاسیی کورد و ئێرانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات تێرۆرکردووە یان ڕفاندووە.
شایانی باسه ناوه‌ندی مافی مرۆڤی عەبدوڵڕەحمان بروومەند له واشینگتۆنه و بە مەبەستی داکۆکیی له مافەکانی مرۆڤ له ئێران دامه‌زراوه.
به‌پێی ڕاپۆڕتی ئەو ناوەندە، له سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی ١٣٥٧ی هه‌تاوی تاکوو ئێستا، بەکرێگیراونی سه‌ر به ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران، سه‌دانجار هێرشیان كردۆته سه‌ر په‌نابه‌رانی کورد و ئێرانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و بەهۆی ئەوە کە له زۆربه‌ی هێرشه‌كاندا رووبەڕووی هیچ چەشنە سزادانێک نەبوونەتەوە و لە زۆربەی وڵاتان بە تاوانبار ناناسرێن، هێرشه‌كانیان دووپات ده‌كه‌نه‌وه.
له‌و ڕاپۆڕته‌دا هاتووه كه ده‌بێ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه په‌نابه‌ریان وه‌رگرتووه مافی په‌نابه‌ران بپارێزن و چاوه‌دێرییان لێبکەن و ئاسایشی ژیانیان دەستەبەر بکەن.
جێگای ئاماژه‌یه ناوه‌ندی بروومه‌ند له به‌یاننامه‌كه‌ی خۆیدا، لێبڕاونه داوای له بنه‌ماڵه‌ی تێرۆركراوان كردووه كه به هاوكاریی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوە نێونه‌ته‌وه‌ییەکان له‌به‌رامبه‌ر تاوانی كۆماری ئیسلامی ئێران دژكرده‌وه نیشان بده‌ن و لە دادگا نێونەتەوەییەکان سکاڵا تۆمار بکەن.