مۆحسێن جەلال پوور، سەرۆكی ژووری بازرگانی دانی بەوە دانا كە بەهۆی خەمساردیی كاربەدەستان بڕی ٢٠٠ میلیادردۆلار زیان بەر گۆلی ورمێ كەوتووە. ناوبراو گوتی: ئەم ئاوەی كە دەبوایە بەڕێی گۆلی ورمی كرابا، تێچووی بەرهەمهێنانی ٢ میلیارد كاڵا كرا، بەڵام لە ئەنجامدا دەركەوت كە له پێناو بەرهەمهێنانی ئەوهنده کاڵایه پتر ؛ه٢٠٠ میلیارد دۆلار زیان بهر گۆلی ورمێ كەوتوه.
جەلالپوور هەروەها دانی بەوە دانا كە بەهۆی قەیرانی كەمئاوی لە كەرتی جووتیاریدا ئاستی كار و شوغڵ بە ڕێژەیەكی بەرچاو دابەزیوە و گوتی: لە دەیەی ٧٠ی هەتاویدا سەدی ٢٦ی كار و پیشهکان پێوەندی بە كەرتی كشتوكاڵەوە هەبوو، بەڵام ئێستا ئەم ڕێژەیە گەیشتۆتە سەدی ١٨.
جێی باسه لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا كارناسانی كاروباری گۆلی ورمێ بە بەردەوامی لایەنە پێوەندیدارەكانیان وریا دەكردەوە كە یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی وشك بوونی گۆلی ورمێ لێدانی سهرهڕۆیانهو بێسهرهوبهرهی بیرە ناقانوونییەكان لە دەوروبەری ئەم گۆلە بووە. بەپێی ئەم ئامارەش كە كاربەدەستانی ڕێژیم ڕایانگەیاندووە لە سەرجەم ٨٧٠ ههزار بیر كە لەم وڵاتە لێدراون، تهنیا ٣٠٠ ههزار چاڵاویان ئیزنی قانوونییان دراوهتێ.