عەلی لاریجانی، ڕاوێژکاری خامنەیی وتی: بۆ ئاڵوگۆڕی یاسای بنەڕەتی پێویستە لە سەتا ٨٠ تا ٩٠ی خەڵک لە هەڵبژاردندا بەشدار بن کە لە ئێستا ئەو کارە ناکرێ.
عەلی لاریجانی، ڕاوێژکاری خامنەیی لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی” ئیرنا” ڕۆژی چوارشەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی وتی: لەم کاتەدا کە خەڵک لە بارودۆخێکی نالەباردایە ناتوانین ئاڵوگۆڕ لە یاسای بنەڕەتیدا بکەین و دەبێ بکەوێتە کاتێکی گونجاوی دیکە.
لاریجانی بە ئاماژە بە بەشداریی ڕێژەی کەمیی خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا وتی: مەشروعییەتی ڕێژیم پشتیوانییەکی بەهێزی خەڵکی دەوەێ لە کاتێکدا لە سەتا ٩٨ی خەڵک دەنگیان بەو یاسا بنەڕەتییەداوە لە ئێستادا ناتوانین بە لە سەتا ٤٠ی دەنگەکان ئالوگۆڕ لە یاسای بنەڕەتیدا پێک بێنین.
جێگای ئاماژەیە کە یاسای بنەڕەتیی ئێران، تەنیا یەکجار لە ساڵی ٦٨ی هەتاوی ئاڵوگۆڕی بەسەردا هاتووە کە یەک ماددە بە یاسای بنەڕەتییەوە زیادکراوە کە ئەویش پۆستی سەرۆک وەزیری لە یاسای بنەڕەتیدا لاچووە و هەموو دەسەڵاتەکانی سەرۆک وەزیر دراوە بە سەرۆککۆمار.