لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٨ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی سێشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان، ٨ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی کۆمپانیای نەیشەکەری حەوت تەپە بۆ پازدەهەمین ڕۆژی بەردەوام لە حەوشەی کۆمپانیاکە، کرێکارانی شارەوانیی شاری ڕوودبار لە پارێزگای گیلان لەبەردەم بینای شارەوانی ئەو شارە، ئاژەڵدارانی شارەکانی یەزد و وئیسفەهان لەبەردەم بینای ئۆستانداریی شارەکانیان، کرێکارانی وێستگەی گازی”سی ئێن جی” ورمێ لە بەردەم بینای شارەوانی ئەو شارە و هەروەها کۆبوونەوەی کۆمەڵێک لە خەڵکی ئاودانان لە پارێزگای ئیلام لەبەردەم ئیدارەی کارەبای ئەو شارە بەڕێوە چوون.