به‌پێی نووسینی ڕۆژنامه‌ی لۆمۆندی چاپی پاریس، هێڵە سوورەکانی خامنه‌یی ڕەوتی وتووێژەکانی ڤییه‌نی لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا سه‌خت کردووەتەوە.
به‌پێی ڕاپۆڕتی ڕادیو فه‌رانسه، ڕۆژنامه‌ی لۆمۆند ده‌نووسێ: خامنه‌یی وەک هێڵی سوور، دیاریكردنی چوارچێوه‌ی وتووێژه‌كان له‌لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاوایی ڕەتکردووەتەوە.
ڕۆژنامه‌ی لۆمۆند ئاماژه به‌وه ده‌كا كه كۆماری ئیسلامیی ئێران، بێگومان پاڵپشتی له حیزبوڵای لۆبنان ده‌كا و هه‌روه‌ها سیاسه‌تی ناوچه‌ی و به‌رنامه‌ی مووشەكی و به‌رهه‌مهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان كه به بۆچوونی خامنه‌یی هێز و توانای به‌رگری به حكوومه‌تی تاران دەدات، بۆته هۆی ئه‌وی كه كۆشکی سپی بۆ گەیشتن بە ڕێككهوتنێکی نوێ له‌گه‌ڵ ڕێژیمی ئێران تووشی كۆسپ و له‌مپه‌ر بێ.
لەو پێوەندییەدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه ڕایگه‌یاند کە به‌هۆی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕێژیمی ئێران بە شێوەی کاتیی بۆ دانوستان، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه ڕەوتی وتووێژەکانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران ڕابوەستێ، ئەوە له حاڵێكدایە کە ئیبراهیم ڕه‌ئیسی وتوویەتی کە وتووێژه‌كانی ڤییەن تاوتوێ دەکا و له پاشان بڕیار له‌سه‌ر بەردەوامی یان کۆتاییهێنانی بە وتووێژەکاندا ده‌دا.
هه‌روه‌ها له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆکوه‌زیری نوێی ئیسرائیل داوای له ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا كردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕێژیمی ئێران بۆ به‌رجام كاتێكی دیاریکراو دا‌نێت و ئیسرائیل له‌وه نیگه‌رانه كه ڕێژیمی ئێران ئه‌و هه‌له‌ی ئێستا بقۆزێته‌وه و بە بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی پێویست، کاتی دروستکردنی چەکی ناوكیی له ٧ مانگەوە بۆ ٢ مانگ كه‌م بكاته‌وه.