ئاگركەوتنەوە لە قوتابخانەی سەرەتایی بایزئاوا بۆ جارێكی دیكە هەژاریو دواکهوتوویی كوردستانی وەبیر خهڵکو كاربەدەستان هێنایەوە.
ئەم جارەیان بەركەوتنی سیمەكانی بەرق قوتابییانی ئەم قوتابخانەی لە سنووری چارەنووسی قوتابییانی شیناوێ نزیك كردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سایتی “ئافتاب دل” شەوی چوارشەممە ڕێكەوتی ٢٨ی ڕێبەندان قوتابخانەی بایزئاوا لە نزیك دیواندەرە تووشی ئاگركەوتنە هاتو لەم ڕووداوەدا ٤ ژوور و ڕێڕەێك و و نووسینگەی ئەم قوتابخانەیە بە تەواوی سووتا و بوو بە خۆڵەمێش و تەنیا شتێك كە وەك شوێنەواری ئەم قوتابخانەیە بەجێ ماوە ئاسنی نێو دیواركانی بووە.
شایانی باسه بە خۆشییەوە بەهۆی ئەوەی كە ئەم ڕووداوە لە شەو و لە كاتی داخرانی قوتابخانەكەدا هاتۆتە پێش، هیچ زیانێكی گیانی لێ نهكەوتۆتەوە.