دادئەستێنی پێشووی دەزگای قەزایی ئێران بە دوو تۆمەتی” جینایەت بەدژی مرۆڤایەتیی، پێشێلکردنی یاسا نێونەتەوەییەکان و کوشتنی بە ئەنقەست و بەهۆی دەورو نەخشی راستەوخۆی ناوبراو لە ئێعدامە بە کۆمەڵەکانی دەیەی ٦٠ی هەتاوی دادگایی دەکرێ.
دادئەستێنی سوئید، ڕۆژی سێشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، داواکارییەکی بەدژی ” حەمید نووری” دادئەستێنی پێشووی دەزگای قەزایی ئێران بە دوو تۆمەتی” جینایەت بەدژی مرۆڤایەتیی، پێشێلکردنی یاسا نێونەتەوەییەکان و کوشتنی بە ئەنقەست و بەهۆی دەورو نەخشی راستەوخۆی ناوبراو لە ئێعفامە بە کۆمەڵەکانی دەیەی ٦٠ی هەتاوی پێشکێش بە دادگای وڵاتی سوئید کرد.
حەمید نووری، لە کاتی ئێعدامە بەکۆمەڵەکانی هاوینی ٦٧ی هەتاوی، قازی بەندیخانەی گۆهەر دەشتی کەرەج بووە و لە داواکارییەکەی دادئەستێنی گشتیی وڵاتی سوئید هاتووە کە ناوبراو بە بڕیاری ڕاستەخۆیی خومەینی بەرپرسی ئیعدامە بە کۆمەڵەکانی بەندیخانی گۆهەردەشتی “کەرەج”ە.
دادگای کردنی حەمید نووری پاش ڕاوەستانێکی دوو مانگە لە ١٩ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکا و یەکێک لە درێژترین دادگاییەکانی مێژووی سوئید دەبێ کە ٨٩ دانیشتن لە سەر ئەو پەروەندەیە لەخۆ دەگرێ.
بەندکراوانی سیاسیی ئازادکراوی ساڵی ٦٧ی هەتاوی، حەمید نووری بە یەکێک لە بڕیاردەرە سەرەکییەکانی ڕاستەوخۆیی ئیعدامە بە کۆمەڵەکانی بەندیخانەی گۆهەر دەشتی کەرەج ناو دەبەن.
ئیعدامە بە کۆمەڵەکانی بەندکراوانی سیاسیی لە ساڵی ٦٧ی هەتاوی بە بڕیاری راستەوخۆی خومەینی و بەڕێوبردنی لەلایەن هەیئەتێکی ٤ کەسی بە ناوی” هەیئەتی مەرگ” بەڕێوە چووە کە بریتین لە مستەفا پوور محەممەدی وەزیری نیوخۆ، حوسێنعەلی نەیێری، بەرپرسی دیوانی گشتیی، مورتزا ئەشراقی دادئەستێنی ئەو کاتی دادگای ئینقلابی تاران و ئیبراهیم ڕەئیسی جێگری ئەوکاتی دادئەستێنی تاران، بەرپرسی پێشووی دەزگای قەزایی ئێران و سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێستای ئێران، ئەندامانی ئەو هەیئەتە بوون.
دەسبەسەرکردنی حەمید نووری، یەکەمین هەنگاوە لە دەسبەسەرکردنی ئەندامانی هەیئەتی مەرگ لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران کە ناوبراو لە ٢ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ستۆکهۆڵم دەسبەسەر کراوە.