شاندێکی کۆمیتەی هەرێمی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سووریە سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی له هه‌ولێر کرد.
رۆژی پێنج شەممە، ٢٩ی رێبەندان ( ١٨ی فێورییەی ٢٠١٦ ) شاندێکی کۆمیتەی هەرێمی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سوریە ( ئە.نە.کە.سە ) بە سەرپەرستیی دوکتۆر کاوە عەزیزی سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە هەولێریان کرد‌و لە لایەن شاندێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان پێکهاتوو لە کەماڵ کەریمی، ئیبراهیم زێوەیی‌و حه‌سه‌ن کاکیلی‌یەوە، پێشوازییان لێ‌کرا.
له سه‌ره‌تای ئه‌و دیداره‌دا شاندی ناوبراو بەبۆنهی کۆتاییهاتنی کۆنگرەی شازدەهەمی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان پیرۆزبایی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سووریەی بە حیزبی دێمۆکراتی کوردستان راگەیاند.
دواتر دوولایەن له‌سه‌ر پرسی کورد بە گشتی‌و بە تایبەت پێوەندیی نێوان ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سوریەو حیزبی دێمۆکراتی کوردستان‌و پێوه‌ندیی سیاسی کۆمهڵایهتیو نه‌ته‌وه‌یی نێوان رۆژهەلات‌و رۆژاوای کوردستان ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.
دوو لایه‌نی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سوریەو حیزبی دێمۆکراتی کوردستان دواجار پێداگرییان لە سەر بەهێزترکردنی پێوه‌ندیی نێوانیان کردەوە.