لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران ڕۆژی ڕابردوو ١٠ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی دووشەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان، ١٠ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی کۆمپانیای نەیشەکەری حەوت تەپە بۆ چواردەهەمین ڕۆژی بەردەوام لە حەوشەی کۆمپانیاکە، کارمەندانی نەخۆشخانەی خومەینی لە بەردەم ئیدارەی شارەوانیی کەرەج، خاوەن جوجەخانەکانی ئیلام لە بەردەم ئۆستانداریی ئیلام، کارمەندانی ئیدارەی ئاوی شارەکانی باغمەلێک و ئیزە لە شارەکانی خویان، هاووڵاتیانی ناڕازیی ئیسفەهان لە بەردەم فەرمانداریی ئەو شارە، خانەنشینکراوانی دەنگوڕەنگی شاری تاران لە بەردەم بینای گشتی دەنگوڕەنگی ڕێژیم لە تاران و بەشدارانی کۆنکووری کارناسی باڵا لە بەردەم بینای ئیدارەی گشتیی پەروەردە و بارهێنان لە تاران بەڕێوەچوو.