ئێوارەی ڕۆژی ٤ی گەلاوێژ لاوانی شۆڕشگێڕی گەڕەکی دەڕەدرێژ لە شاری کرماشان بۆ پشتیوانیی لە خووزستان و ناڕەزایەتیی دەربڕین بە ڕێژیم ھەموو ڕێگاکانی ھاتن و چوون بۆ دەڕەدرێژیان داخست.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لاوانی شۆڕشگێڕی شاری کرماشان لە گەڕەکی دەڕەدرێژ، ڕۆژی دووشەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، بۆ ناڕەزایەتیی دەربڕین بە کۆماری ئیسلامیی ئێران و پشتیوانیی لە خەڵکی خووزستان و هەروەها نەبوونی ئاوی خواردنەوە لەو گەڕەکە، هاتنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان دەربڕی کە لە گەڵ دەسڕێژی هێزەکانی ڕێژیم ڕووبەڕوو بوون و ئەمانیش وڵامیان دانەوە وبە دەستی بەتاڵ بەرەنگاری ئەو هێزانە بوونەوە.
هەر بە پێی ئەو سەرچاوەیە لەگەڵ دەسپێکی خۆپیشاندان، ھێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم تەقەیان لە خەڵک کردووە و چەند کەس بریندار بوونە.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئاستی خۆپێشاندانەکە،یەگان وێژەی ڕێژیم چوار دەوری ئەو گەڕەکەیان داوەو ڕێگەیان نەداوە لاوانی شوێنەکانی دیکە لە شاری کرماشان بەو خۆپێشاندانە پەێوست ببن.
شایانی باسە ھەواڵەکان باس لە بریندار بوونی چوار لاوی دەڕەدرێژ و ئەندامێکی هێزەکانی ڕێژیم دەکەن.
شەوی ٤ی گەلاوێژ ھێزەکانی ڕێژیم ھاتوونەتە نێو گەڕەکی دەڕەدرێژ و دەستیان کردووە بە ڕەشبگیری و بە دەیان لاوی دەڕەدرێژیان دەستبەسەر کردووە.