فایق محەممەدی، هونەرمەند و ئەکتەری کورد خەڵکی شاری سنە، بەهۆی ڕووداوێکی دڵتەزێنەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ڕۆژی دووشەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، هونەرمەند و ئەکتەری بەنێوبانگی ناوچەی سنە و دەورووبەری کاک” فایق محەممەدی” بەهۆی ڕووداوێکی دڵتەزێنەوە مالاوایی لە ژیان کرد و کۆڕی هورمەندان و هونەردۆستانی ناوچەی سنەی بەجێهێشت.
کاک فایق، ساڵانێک بۆ بە بەشداری لە ڕێوڕەسمی شایی خەڵکی ناوچەی سنە و بە پیشاندانی هونەرە ڕەسەنەکەی ڕازێنەرەوەی کۆڕی شایی و زەماوندەکانی ئەو ناوچەیە بووە و هەروەها کاک فایق، بەهۆی توانایی و لێهاتوویەکەیەوە لە چەندین فیلمی کوردیدا لە دەرهێنانی هونەرمەند بەهمەن قوبادی ڕۆڵی گێڕاوە و هونەرمەندێکی دیار و بەرچاوی ناوچەی سنە و خۆشەویستی خەڵکی ئەو ناوچەیە بوو، کە بەداخەوە بەهۆی ڕووداوێکی دڵتەزێنەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد و بە کۆچیدوایی ئەو هونەرمەندە گەورەیە خەسارێکی گەورەیە بۆ هونەری کوردیی ئەو ناوچەیە.