فارسی
English
ئەمڕۆ شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 18ی ته‌مموز ساڵی 2026 | کاتژمێر 10:03
کوردستان و کورد
Advertisement
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
No Result
View All Result
کوردستان و کورد
No Result
View All Result

بەیاننامە: هەڵوێستمان لە بارەی هەڵبژاردنەکانی ٧ی ڕەشەمەی داهاتووی ئێران

بەرواری بڵاو کردنەوە 2016/02/19
in راگەیەندراوەکان

ڕۆژی ٧ی ڕەشەمەی داهاتوو، دەیەمین خولی هەڵبژاردنی مەجلیسی شووڕای ئیسلامی‌و پێنجەمین خولی هەڵبژاردنی مەجلیسی خوبرەگانی ڕەهبەری، لە ئێران بەڕێوە دەچێ. حیزبی دیموکراتی کوردستان لە چەند مانگی ڕابردوو‌دا، لە زمانی سکرتیری گشتی‌و بەرپرسانییەوە، ڕوانین‌و بۆچوونەکانی خۆی بە شێوەیەکی گشتی لە بارەی هەڵبژاردن لە ئێران‌داو ئەرکی خەڵکی کوردستان لە ڕووبەڕوونەوە لە گەڵ هەڵبژاردنەکان‌دا ڕاگەیاندوە. ئێستاش کە قۆناغی بڕیاردانی دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەر سەلاحیەتی پاڵێوراوانی ئەو دوو هەڵبژاردنە کۆتایی پێ هاتوە، بە پێویستی دەزانین هەڵوێستی یەکجارەکیی ئەم حیزبە لە سەر ئەم هەڵبژاردنانە، بە شێوەی خوارەوە، بە ئاگاداریی خەڵک‌و بیروڕای گشتی بگەیەنین:
– لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دا، پرۆسەی هەڵبژاردن هەر لە دەسپێکەوە تا ئەنجامەکانی بە هۆی ئەو مەرج‌و میکانیزمانەی دەسەڵاتی سیاسیی وڵات بە سەری‌دا زاڵ کردووە هەم لە نێوەرۆکی دیموکراتیکی خۆی بە تاڵ کراوە، هەم ئەنجامەکانی هەڵبژاردن هەر جۆرێک‌و هەر چییەک بێ، کاریگەرییەکانی لە ڕێگای بەربەست‌و بڕیاری دامەزراوە ناهەڵبژێردراوەکان، دەگەیەنرێتە لانیکەمی خۆی. بەم جۆرە دەنگدەران‌و نوێنەرانی هەڵبژێردراوی ئەوان لە باشترین‌و ڕێگەپێدراوترین هەلومەرجیش‌دا، لە ئاستێکی زۆربەرتەسک‌و سنوورداردا دەتوانن لە سەر دانان‌و پێداچوونەوەی قانوونەکانی وڵات‌و جۆری ڕێبەری‌و بەڕێوەبەریی سیستەمی سیاسیی وڵات، ڕۆڵیان هەبێ.
– سەرەڕای ئازادنەبوونی هەڵبژاردن‌وهەموو ئەو بەربەست‌و کەموکووڕییانەی لە وڵاتی ئێران لە سەر ڕێی هەڵبژاردنی ئازاد هەن، خەڵکی ئێران‌و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، زۆر جار هەوڵیان داوە دەرفەتی هەڵبژاردن بۆ گەیاندنی پەیامی خۆیان بە دەسەڵاتداران بە کار بێنن. هێندێک جار بە پێشوازی نەکردن لە هەڵبژاردن‌و خۆبواردن لە چوون بۆ سەر سندووقەکانی دەنگ، جاری واش بووە بە دەنگدان بەو پالێوراوانەی کە لە خۆیان بە نزیکتریان زانیون، یا پێیان وابووە کەمتر سەر بە دامەزراوە بڕیاربەدەستەکانی کۆماری ئیسلامیین. بێجگە لەمەش خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چەند هەڵبژاردنی ئەم ساڵانەی دوایی‌دا، کەشوهەوای سیاسیی سەروبەندی هەڵبژاردنیان بە شێوەیەکی وریایانە بۆ خستنەڕووی بندەستی‌و بێمافی نەتەوەی کورد لە ئێران‌و سیاسەتی سەرکوتکەرانە‌و پڕلە هەڵاواردنی دەسەڵاتداران‌، قۆستووەتەوە.‌‌
– کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ خۆ دەربازکردن لە گوشار‌و گەمارۆ سیاسی‌و ئابوورییە نێودەوڵەتییەکان ملی بۆ هاتنەسەرکاری سەرکۆمارێک بە گوتارێکی تا ڕادەیەک جیاوازلەوانی پێشووو پاشەکشە لە سیاسەت‌و هەڵوێستە دەرەکییەکانی ڕابردووی خۆی ڕاکێشا. چاوەڕوان دەکرا لە ئاستی نێوخۆیی‌و بۆ کەمکردنەوەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە بواری سیاسی‌و ئابوورییش‌دا‌ مل بۆ جۆرێک کرانەوە بداو تا ڕادەیەکی بەرچاو ڕێگا بۆ بەشداریی ڕیفۆرمخوازان‌و دەنگی جیاوازی دیکە لە دەسەڵاتی سیاسی‌دا‌ بکاتەوە. بەڵام وەک لە ڕەوتی پێداچوونەوەی کاندیداکانی ئەم دەورەیەی هەڵبژاردن دا دیتمان لە ئاستی ئێران‌دا، شانسێکی ئەوتۆی بۆ چوونی ڕیفۆرمخوازان‌و کەسانی سەربەخۆ لە قۆڵەکانی نێودەسەڵات بۆ نێو هەر دوو مەجلیس نەهێشتووەتەوە. لەپارێزگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش، سەلاحیەتی زۆربەی نزیک بە تەواوی ئەو کاندیدایانەی ڕەت کردووەتەوە کە لە ڕووی پێگەو کارنامەی سیاسی، ناسراو‌و جێگای پشتیوانیی خەڵک بوون‌و چاوەڕوانیی ئەوەیان لێ دەکرا هەڵگری ویست‌و داخوازە جیددییەکانی خەڵک بن. دەزگا‌و دامەزراوە سەرکوتکەرەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەر بەوەندەشەوە نەوێستاون‌و هەر چی لە ڕۆژی دەنگدان نزیکتر دەبنەوە، پتر چالاکانی سیاسی‌و مەدەنی بە تایبەتی ئەو کەسانەی هەوڵیان داوە دەرفەتی بەرتەسکی هەڵبژاردن لە ڕوانگەیەکی نەتەوەییەوە‌و بە قازانجی هەڵبژێرانی کەسانی سەر بە خەڵك بقۆزنەوە، بەرەوڕووی گوشار‌و هەڕەشەو ڕاوەدوونان بکەنەوە.
بە سەرنجدان بە هەمووی ئەو ڕاستییانە:
١- حیزبی دیموکراتی کوردستان سپاس‌و پێزانینی خۆی بە چالاکانی سیاسی‌و مەدەنیی نێوخۆ‌‌و خەڵکی وشیارو بە هەڵوێستی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕادەگەیەنێ، چونکە سەرەڕای هەموو بەربەست‌و ئاستەنگەکان لە چەند مانگی رابردوودا کەشوهەوای سیاسیی پێش هەڵبژاردنیان بۆ هێنانەبەرباسی کێشەکانی گەلی کورد لە ئێران، خستنەڕووی ستەم‌و هەڵاواردنی دەسەڵاتی سیاسی بەرامبەر بەو گەلە، لەقاودانی گەندەڵی‌و هاودەستیی ژمارەیەک لە نوێنەرانی دەورەکانی پێشووی مەجلیس لە گەڵ دەزگا سەرکوتکەرەکان‌و گرنگترین چاوەڕوانییە کانی خۆیان لە پالێوراوان، قۆستەوە.
٢- دەنگدان یا بایکۆتکردنی هەڵبژاردن، هەر دوویان مافی بێ ئەملاو ئەولای خەڵکن‌. ئەگەر لە حەوزەیەکی هەڵبژاردن کە هیچ کاندیدایەکی دڵخوازو هەڵگری داخوازەکانی خەڵکی لێ نییە، بایکۆتی سندووقەکانی دەنگ بە هەڵوێستێکی سیاسیی شیاو‌و دژبە کۆماری ئیسلامی دەژمێردرێ، لە حەوزەیەکیش کە کاندیدایەکی بەستراوە بەخەڵک، خۆشناو‌، بوێر، خاوەن پێشینە‌و کارنامەی خاوێن لە گەڵ مۆرەیەک یا چەند مۆرەی گەندەڵ‌و هاودەستی دام‌و دەزگا سەرکوتکەرەکان لە ململانێ دان، دەنگدان بە قازانجی کاندیدا باشەکە، دەتوانێ گونجاوترین‌و کاریگەرترین هەڵوێست بێ. لەو شارو ناوچانەش کە لە ڕووی دیموگرافییەوە تایبەتمەندیی خۆیان هەیەو، کورد لە گەڵ نەتەوەی دیکە پێکەوە دەژین، زۆر پێویستە دەنگدەرانی کورد دوور بڕوانن، زۆرترین هاوکاری، یەکگرتوویی‌و هاودەنگییان هەبێ بۆ ئەوەی پشتی کاندیدای شیاوی کورد بگرن‌و بەم جۆرە سەنگ‌و قورسایی خۆیان لە هەر ڕوویەکەوە بسەلمێنن. چاوەڕوانیی ئێمە ئەوەیە خەڵک لە هەر دوو حاڵەت‌دا لە گەڵ چالاکانی سیاسی‌و مەدەنیی نێوخۆ پرس‌و ڕاوێژ‌و هاوفکری بکەن بۆ ئەوەی کەسانی هەلپەرست، نەتوانن دۆخەکە لە بەرژەوەندی خۆیان بەکار بێنن.
٣- ئاکامی هەڵبژاردن لە کوردستان هەر چۆنێک بێ‌و هەر کەسانێک ، بە دەنگ یا بە ناوی خەڵکی شارو ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بچنە مەجلیس، خەڵک دەبێ ببن بە هێزی گوشار لە سەریان‌و جێبەجێکردنی داخوازەکان‌و دابینکردنی مافەکانی خۆیانیان لێ بوێن. گوشاری خەڵکی کوردستان بۆ سەرناوەندەکانی یاسادانان‌و دامەزراوەکانی دیکەی کۆماری ئیسلامی‌و هەوڵدانیان بۆ هێنانە گۆڕی داواکانیان، پێویستە لە دوای هەڵبژاردن بە شێوەیەکی ڕێکخراوتر‌و یەکگرتووانەتر درێژەی هەبێ.
حیزبی دیموکراتی کوردستان
دەفتەری سیاسی
١٩/٢/٢٠١٦
٣٠ ڕێبەندانی ١٣٩٤

Related Posts

راگەیەندراوەکان

ڕاگەیاندنی ژمارە ١ی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانلە سەر بە نێو هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

5 ساڵ ago
راگەیەندراوەکان

ڕاگەیەندراوی کۆمیسیۆنی پێشمەرگە بەبۆنەی کۆچی دوایی هاوڕێ مستەفا حەکیم‌زادە پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان

5 ساڵ ago
راگەیەندراوەکان

ڕاگەیاندنی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١ی مەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار

5 ساڵ ago

نوێترین

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار

ڕێکەوتی 2021-05-10

هێنانی چینیەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی بە تاڵانبردنی کانگاکان

ڕێکەوتی 2021-05-10

کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

زولنووری: فایلە دەنگییەکەی زەریف لە بنەڕەتدا بۆ بڵاوبوونەوە تۆمار کرابوو

ڕێکەوتی 2021-05-10

ڕێبەری دێموکراتەکانی سێنای ئەمریکا: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نابێ تەنیا لە بواری ناوکییەوە بێ

ڕێکەوتی 2021-05-10

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی شاری سنە

ڕێکەوتی 2021-05-10

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوی کارەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

شەڕە دەندووکی تورکیە و ئێران لەسەر ناردنی میلیشیا بۆ یەمەن

ڕێکەوتی 2021-05-10

پێنتاگۆن: ئەو چەکوچۆڵەی کە لە دەریای عەرەب دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە ڕەوانەکراوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

ئاگرتێبەردانی کونسوولخانەی ئێران لە کەربەلا

ڕێکەوتی 2021-05-10

وەدەنگهاتنی ٣٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ڕەشبگیریی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناڕوونی چارەنووسی ٧هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی پارێزای سنە

ڕێکەوتی 2021-05-09

تێکدانی ژینگەی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت لە لایەن کەسانی هەلپەرەستەو

ڕێکەوتی 2021-05-09

فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی پاش ١١ ساڵ لە لەسێدارەدرانیان تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناوەندی ئاسایشی ئاڵمان شێوەی دەورلێدانی گەمارۆکانی لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا کرد

ڕێکەوتی 2021-05-09
No Result
View All Result
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password?

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In

Add New Playlist