گرووپی میلیشیای لەشکەری ئیمام عەلی سەربە حەشدی شەعبی عێراق، هەواڵی تەقینەوەی کۆگای چەک وچۆڵەکەیانی لە شاری نەجەف پشتڕاست کردەوە و هەروەها رایگەیاند کە بەهۆی ئەم تەقینەوەوە سێ کەس لە ئەندامەکانی ئەو گرووپە برینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی عێراق، ڕۆژی دووشەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، بەهۆی تەقینەوەی کۆگای چەکوچۆڵی میلیشیاکانی لەشکەری ئیمام عەلی سەر بە حەشدی شەعبی عێراق، لە شاری نەجەف، سێ کەس لە ئەندامەکانی ئەو گرووپە میلیشیایە بریندارە و هەروەها هەوڵدەرییەکانی عێراق ڕایانگەیاند کە چەند ڕۆژ پێشتریش دوو هێرشی ئاسمانیی لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە کراوەتە سەر بنکە وبارەگاکانی ئەو گرووپە و خەسارێکی گەورەیان پێگەیاندووە.
جێگای ئاماژەیە کە پیشتر مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، وتبووی کە دەبێ کۆگای چەک و تەقەمەنی ئەو گرووپانە بگەڕێتەوە بۆ دەوڵەت و لە شوێنێکی پارێزراودا دابندرێن.