بۆ دووهەمین جار تاقمێک لە سەلەفییە توندڕەوەکان بە بەرچاوی هێزەکانی ڕێژیم، هێرش دەکەنە سەر دووکانێک لە حەسەن‌ئاوای سنە.
له ئاکامی هێرشی تاقمێکی سه‌له‌فی بۆ سه‌ر دووکانێک لە شه‌وی یەکشەممە ۳‌ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی له سێ‌ڕێیانی بێهداشتی حه‌سه‌ن‌ئاوا، دوو بڕا که خاوەنی دووکانەکەن بە سه‌ختی بریندار بوون و ئێستا بۆ چارەسەریی پزیشکی له نه‌خۆشخانه‌ی که‌وسه‌ری شاری سنه‌ن.
بە وتەی شایەتحاڵان له‌م هێرشەدا دوو کوڕی مەلا مەسعوود عەبدوڵاهی، پێشنوێژی ڕۆژانی هەینی پێشووی ڕێژیم لە حه‌سه‌ن‌ئاوا، به ناوەکانی “ناسێح و موسلێح” به‌شدار بوون و ئەو تاقمه سه‌له‌فییه لەژێر ڕێنوێنی کەسێک بە ناوی “مه‌لا ئه‌یوب گه‌نجی” دان و ڕاسته‌وخۆ فه‌رمان لەو کەسە وەردەگرن.
شایانی باسە کە ئه‌مه دووهه‌م جارە له ماوەی یه‌ک حەوتوودا، سه‌له‌فییه توندڕەوەکان هێرش دەکه‌نه سه‌ر ئه‌م دووکانه و هه‌موو ئه‌م ڕووداوانه له حاڵێکدایه که مه‌ودای مۆڵگەی هێزی تێرۆریستی سپای پاسداران تاکوو ئەو دووکانە، که‌متر له سێسه‌د میترە، بەڵام تاکوو ئێستا نه هێزەکانی سپای پاسداران و نه که‌ڵانته‌ری ١٩ی حه‌سه‌ن‌ئاوا هیچ دژکردە‌وەیەکیان به‌رانبه‌ر به هێرشەکانی ئه‌م تاقمه سه‌له‌فییه ئه‌نجام نەداوە.