لە درێژەی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە خووزستان و بەشێک لە شارەکانی ئێران، خەڵکی وەزاڵەهاتووت تارانیش ڕژانە سەر شەقامەکان.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٤ی گەلاوێژ، خەڵکی وەزاڵەهاتووی تاران پەیوەستی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی پارێزگای خووزستان و باقیی ناوچەکانی ئێران بوون.
ناڕازییان لە شەقامی “جمهوری” و بازاڕی شار لە ناوڕاستی شاری تاران هاتنە سەر شەقام و بە وتنەوەی درووشم بەدژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و عەلی خامنەیی، پشتیوانی خۆیان لە خەڵکی ڕاپەڕیوی خووزستان و باقیی شار و پارێزگاکانی ئێران دەربڕی.