شا عەبدوڵای ئۆردن : وڵاتەكەی لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێرانییەوە هێرشی كراوەتەسەر و ڕایگەیاند كە كۆماری ئیسلامیی ئێران بووەتە جێی نیگەرانیی و مەترسیی لە ناوچەکەدا.
شا عەبدوڵای ئۆردن، ڕۆژی یەکشەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی “CNN”ی ئەمریكا وتی: “ئۆردن بەردەوام پشتیوانی لە وتووێژ دەكا، بەڵام لەو ماوەیەدا چەندین مووشەک لە خاكی سووریە و لوبنانەوە ئاراستەی ئیسرائیل كراون کە ئامانجیان نەپێكاوە و لەسەر خاكی ئۆردن كەوتوونەتە خوارەوە، بەم هۆیەوە ئێمە زۆر نیگەرانین. ”
ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژە بەوەیکە لەو ماوەیەدا چەندین هێرشی ئەلیكترۆنی کراوەتە سەر وڵاتەكەی و لەسەر سنوورەكانیش تەقەكردن بە ئاراستەی ئۆردن زیادی كردووە وتی: سەرەڕای هەموو ئەوانەش لە ڕێگەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەکانی ئێرانییەوە هێرشمان دەکرێتە سەر.