برای شەهیدێکی حیزبی دێموکڕات کە یەکێک لە پارێزەرانی دوکتور قاسملوو بوو، لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ ی ڕێبەندان کاک عه‌لی عه‌لینژاد، برای شەهید عومه‌ر عهلینژادی کە ئیسكۆرتی كاك دوکتور قاسملوو بوو، کۆچی دوایی کرد.
کاک عەلی هه‌روه‌ها برای شه‌هید ڕه‌سوول عه‌لینژاد بوو کە سالی ١٣٦٢ له كێسهلانی مه‌هاباد شه‌هید بوو. هەروەها باوكیشی بە ناوی شه‌هید مارف عه‌لینژاد سالی ١٣٥٨ له شه‌ری شاری مه‌هاباددا شه‌هید بوو.
لەلایەکی دیکەوە کوڕێکی دیکەی ئەو بنەماڵەیە لە كۆمهلكوژییهكهی ساڵی ٦٧ زیندانیانی سیاسی‌دا کە لە زیندانی كۆماری ئیسلامی وەرێ خرا، له سیداره درا.
کاک عه‌لی عه‌لینژاد بۆ خۆیشی مرۆڤێکی نیشتماندۆستو حیزبی بوو، بە دڵەوە سیاسەتەکانی حیزبی دەبردە نێو خەڵک‌و ئەوانی بۆ کوردایەتی هان دەدا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەو بۆنەیە سەرەخۆشی لە بنەماڵەو کەسوکاری کاک عەلی دەکا و خۆی بە شەریکە خەمیان دەزانێ.