کریکارێکی لاو له جوانڕۆ به هۆی بێکاری‌و هه‌ژاری کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێکه‌وتی ٢٧ی ڕێبه‌ندان لاوێکی کرێکار به ناوی جه‌بار قادری به هۆی بێکاری‌و هه‌ژاری خۆی کوشت. خۆکوژیی ئه‌م لاوه له حاڵێک دایه که ناوبراو ته‌نیا ٦ مانگ بوو ژیانی هابه‌شی پێک هێنابوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته له‌و ڕۆژه‌دا که ئه‌و لاوه خۆی کوشتوه، هاوسه‌ره‌که‌ی له نێو ماڵی به‌سه‌ر ته‌رمی هه‌ڵواسراوی ئه‌ودا چۆتەوە.
ئه‌م لاوه کە هەژاری‌و بێ‌کاری بڕستی لێ‌بڕیبوو، له ریگه‌ی کاشیکارییه‌وه بژیوی ژیانی خۆی‌و بنه‌ماڵه‌که‌ی دابین ده‌کرد، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند مانگ بوو کاری دەست نەکەوتبوو.
کارناسانی کاروباری کۆمەڵایەتی ده‌ڵێن که جیا له کێشه‌ی خێزانی کێشەی بێکاری‌و هەژاری به سەرەکی‌ترین هۆکاری خۆکوژیی خه‌ڵک له ئێران داده‌نرێن.