ئیبراهیم تاریمورادی، خەڵکی گوندی هەمرۆڵەی سەر بە شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان( چاونیوز)، کاتژمێر ۱۰ شەوی شەممە ۲ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “هەمرۆڵە” بە ناوی “ئیبراهیم تاریمورادی” تەمەن ٥٦ ساڵەیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە.
هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە چوار ماشینی پڕ لە هێز هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئیبراهیم تاریمورادی و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی کەلوپەلە تایبەتەکانی وەک مۆبایل و مێمۆری و کتێبەکانیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هۆکار یا هۆکارەکانی دەسبەسەرکرانی ئیبراهیم تاریمورادی و ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووی ناوبراو کراونەتەوە ئاشکرا نەکراون.