کچێکی پەناخوازی خەڵکی کرماشان لە کاتی کۆچکردن بۆ ئورووپا لە ئاوەکانی یونان گیانی لە دەستدا.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)، لە ڕووداوی وەرگەڕانی بەلەمێکی هەڵگری پەناخوازان لە نزیک دوورگەی کریتی یونان کچێکی لاو بەناوی “مونیرە حەیدەری” خەڵکی گوندی زەردۆیی سەر بە شاری پاوە و دانیشتووی کرماشان گیانی لە دەستدا.
جێگای ئاماژەیە کە ڕۆژی پێنج شەممە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی ، بەلەمێکی هەڵگری ٤٥ پەناخواز کە زۆربەیان خەڵکی شارەکانی باشووری کوردستان بوون لە ئاوەکانی دوورگەی کریتی یونان وەرگەڕا کە هەتا ئێستا ٣٧ کەسیان ڕزگار بوون و چارەنووسی چەند کەسی دیکەیان نادیارە.