پارێزگای خووزستان به‌رهه‌مهێنه‌ری سەرەکیی نه‌وتی ئێرانه و ئێستاکە بەدەست بێئاوییەوە دەناڵێنێ؛ ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕێژیمی ئێرانیش به بیانووی ئه‌وه كه كه‌س نه‌یده‌توانی ئه‌و قه‌یرانه پێشبینی بكا، دەستەوەستان ماونەتەوە.
ڕۆژی ٢ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، هەواڵدەریی بلۆمبێرگ له ڕاپۆڕتێكی خۆیدا ڕایگه‌یاند، ڕاپه‌ڕین و ناره‌زایه‌تیی خه‌ڵكی خووزستان به‌هۆی كه‌م بوونی ئاو، ڕووی له زیاد بوونە.
بلۆمبرگ لە زاری عیسا كهڵانتری وه‌زیری پێشووی كشتوكاڵی ڕێژیمی ئێران هۆشداری داوه كه كه‌میی ئاو له ئێران، ده‌بێته هۆی کۆچی ٥٠ میلیۆن لە حه‌شیمه‌تی ئێران، واتا ٦٠ له‌سه‌د خه‌ڵكی وڵاتی ئێران لە داهاتوودا ناچار دەبن کە ئەو وڵاتە به‌جێ بهێڵن و ئەو قەیرانە سەرانسەری ئێران دەگرێتەوە.
بلۆمبێرگ ئامژەی بەوە کردووە کە ئه‌و كاربەدەستەی ڕێژیمی ئێران لە ڕابردوودا باسی لەو مەترسییە کردووە، بەڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌وکات ئەو قه‌یران و مەترسییەیان له‌به‌ر چاونەگرتووە و لە کاتێکدا هه‌ستیان به‌و بارودۆخه ئالۆزه كردووه، كه كار له كار ترازاوه.
بەپێی ڕاپۆرتی بلۆمبێرگ، كەڵانتری ئه‌وكات پێشبینی ئه‌وه‌ی كردبوو كه شه‌ڕی ئاو له ناوچه‌كه‌دا دێتە ئاراوە و وڵاتی ئێران به‌هۆی كه‌میی ئاو، به‌ره‌وه نه‌مان ده‌چێ.
بەپێی ڕاپۆرتی بلۆمبێرگ ئێران بەرەو وشکبوون دەچێ و هەر لە ئێستاوە قه‌یرانی كه‌میی ئاو بۆته هۆی تووڕه‌ی خه‌ڵكی پارێزگای خووزستان و له سه‌رانسه‌ری ئەو پارێزگایە خۆپیشاندران داوای ڕووخانی ڕێژیم و مەرگ و نەمانی خامنه‌یی ده‌كه‌ن.
شایانی باسە کە لە ڕوانگەی هەواڵدەریی بلۆمبێرگەوە، ئه‌و داواكارییه‌ی خه‌ڵک لە دەسەڵاتی ناوەندی ته‌نیا لە مەسەلەی ئاودا خولاسە نابێتەوە؛ زۆرینەی دانیشتووانی خووزستان لە نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب پێک دێن و ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیی و خۆپیشاندانه ڕەهەندێکی نه‌ته‌وه‌ییشی هەیە و عەرەبەکان هه‌ست ده‌كه‌ن کە نەتەوەیەکی پەراوێزخراون کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بە شێوەی سیستماتیک هەوڵی تواندنەوەیان دەدرێ.