سەلاح بەهرامیان، خەڵکی شنۆ کە سەرەتای بەهار لەلایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان( چاونیوز)، سەلاح بەهرامیان، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر “ڕەزایی” بەتۆمەتی ئەندامبوون لە حیزبێکی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
دانیشتنی دادگای سەلاح بەهرامیان سەرەتای مانگی پووشپەڕ بووە و سزاکەی ڕۆژی شەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی بە فەرمیی پێی ڕاگەیەندراوە.