لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێراندا ڕۆژی ڕابردوو ٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی شەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێراندا ٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوە چوو و هەروەها شۆفێر پاسەکانی نێو شاری شیراز پەیوەستبوون بە مانگرتنە گشتییەکانەوە.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە جووتیارانی شوعەیبیەی شووشتەر لە بەردەم بەڕێوەبەریی بانکی کەشاوەرزی پارێزگای خووزستان لە ئەهواز، کرێکارانی مخابراتی تەورێز و پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری هەریەک لە بەردەم ئیدارەی مخابراتی تەورێز و شەهری کورد، کارمەندانی پیشەی پێترۆشیمی ئابادان لە بەردەم ئەو کۆمپانیایە، کرێکارانی کۆمپانیای نەیشەکەری حەوت تەپە بۆ دوازادەهەمین ڕۆژی بەردەوام لە حەوشەی ئەو کۆمپانیایە بەڕێوەچوو و هاوکات شۆفێر پاسەکانی نێو شاری شیراز دەستیاندایە مانگرتن و پەیوەستبوون بەمانگرتنە گشتییەکانەوە لە ئێران.