ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رکۆماری تورکیه دەڵێ به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌وه قایل نابێ که له په‌نا سنووره‌کانی ئه‌م وڵاته کیانو دەوڵەتێکی کوردی پێک بێ، هه‌ر بۆیه له‌و ناوچه‌یه‌دا درێژه به بۆمباران کردنی بنکه‌و باره‌گاکانی هێزە کوردییەکان ده‌دا.
سه‌رکۆماری تورکیه هه‌روه‌ها گوتی وڵاتانی ئه‌ندامی به‌ره‌ی هاوپەیمان داوای راگرتنی بۆمبارانکردنی پارتی یه‌کیه‌تیی دێموکراتیک‌و هێزه‌کانی سه‌ر به‌م پارته بوون، به‌ڵام ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ک پاشه‌کشه له‌م هه‌ڵوێسته‌ی خۆمان ناکه‌ین.
ئه‌ردۆغان هێزه کوردییه‌کانی سووریه‌ی به تێرۆریست ناو برد‌و و گوتی تێرۆریست باش‌و خراپی نییه. ده‌وڵه‌تی تورکیه نیگه‌رانه که هێزه کوردییه‌کانی سه‌ر به پارتی دێموکراتیک که به‌شێکی گرینگ‌یان له باکوری سووریه له به‌ر ده‌ست دایه، بیانهه‌وێ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌ی سنووری به ده‌سته‌وه بگرن‌و سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نن.
شایانی باسه تورکیە له ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م حهوتوویهڕا هه‌ڵی کوتاوه‌ته سه‌ر بنکه‌کانی هێزه کوردییه‌کانی سوریه و وه‌به‌ر ره‌هێله‌ی ئاگری داون. هێزه کوردییه‌کانی سووریه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به که‌ڵک وەرگرتن له‌م هه‌له‌ی که له ڕێگه‌ی بۆمبارانەکانی ڕوسیه و په‌لاماری ئه‌رته‌شی سووریه وه ده‌ستیان که‌وتووه، خۆیان گه‌یاندۆته شاری ئێعزاز له ناوچه‌ی حهلهبو تا ئاستێکی زۆر پێشڕه‌وییان کردووه.