دەروێش ئەڵماسی، باوکی عەلی ئەڵماسی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی هەینی ١ی گەلاوێژە ١٤٠٠ی هەتاوی، دەروێش ئەڵماسی، باوکی” عەلی ئەڵماسی” پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەهۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا و پاش چەند ڕۆژ بەربەرەکانێ لەگەڵ ئەو نەخۆشییە لە نەخۆشخانەی ئەلەشتر لە پارێزگای لوڕستان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێرای دەربڕینی خەم وپەژارەی خۆمان بۆ کۆچیدوایی کاک” دەروێش ئەڵماسی” سەرخۆشی لە کاک” عەلی ئەڵماسی” پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان و سەرجەم خزم وکەسوکاریان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.