دوو قوتابی تازەلاوی خەڵکی شاری شنۆ لە کێبەرکێی نێودەوڵەتیی بیرکاری لە زانکۆی هارواردی ئەمریکا خەڵاتیان بەدەست هێنا.
بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دەرئەنجامی کۆتایی کەسانی سەرکەوتوو لە قۆناغی دوویەمی تاقیکارییەکانی کێبەرکێی نێودەوڵەتیی بیرکاریی زانکۆی هاروارد بڵاو کرایەوە و بەپێی دەرئەنجامەکان دوو قوتابی تازەلاوی خەڵکی شاری شنۆ خەڵاتیان بەدەست هێناوە.
لە تاقیکارییەکانی پۆلی نۆهەم، کچێکی خاوەن بەهرە و بەتوانای شاری شنۆ بە ناوی “ئایلین ئازەرەخش”، بەربژێریی قارەمانی لەو زانکۆ بەناوبانگە جیهانییە بەدەست هێنا و هەروەها “بەهارە عەلیزادە”، دووهەمین قوتابی بەشداربووی شاری شنۆ لەو کێبەرکێیانە توانی میداڵی بڕۆنزی بەدەست بهێنێ.