ئەرتەشی ئیسرائیل لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا دووجار کۆگای چەک وتەقەمەنی و بنکە و مۆڵگەکانی میلیشیاکانی حیزبوڵای لە ڕۆژئاوای سووریە مووشەکباران کردووە.
بەپێی راپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە، ئەرتەشی ئیسرائیل بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، بنکە و مۆڵگەکانی میلیشیاکانی حیزبوڵای لوبنان سەر بە ڕێژیمی ئێرانی لە نزیک بنکەی ئاسمانیی” ئەلزەعبە و ئەلقەسیر”ی لە شاری حۆمس کردۆتە ئامانج و هەروەها کۆگای چەکوچۆڵ و تەقەمەنی ئەو گرووپە میلیشیایەی بە تەواوەتیی لە نێو بردووە.
هەرلەم پێوەندییەدا ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە تا ئەو کاتەی میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە خاكی سووریە مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل ساز بکەن و بیانهەوێت لە رێگەی سووریەوە هیرش بکەنە سەر سەروەری خاكی ئیسرائیل ئەو ئێمە بەردەوام هێرش دەکەینە سەریان و لە نێویان دەبەین.