ساڵەهای ساڵە گەلی کورد لە پێناو وەدەست‌هێنانی ماف وئازادییەکانیدا خەبات دەکا و لەو پێناوە‌دا مێژووییەکی پڕ لە شانازی و پڕ حەماسە و خوێنی هەیە. نەتەوەیەک کە هەم خاک و هەم خەڵکەکەی دابەش کراوە و هەم بە درێژایی مێژوو هەوڵی تواندنەوە و نەهیشتنی شوناسی نەتەوەیی دراوە، بەڵام نەکەوتووە و بە خەبات و خوێن بەرگریی لە ناسنامەی خۆی کردووە.
خەباتی ڕەوای خەڵكی کوردستانی ئیران ڕەنگدانەوەی ئەو هەمووە زوڵم و زۆرە و زەبروزەنگەیە کە لە مێژە بەسەر گەلەکەماندا سەپاوە. لە ٧٠ ساڵ لەوە پێشەوە قورسایی و ڕێبەری ئەو بزووتنەوە لە ئەستۆی حیزبی دیموکراتی کوردستانە و لەو ماوەیە‌دا بە سەدان و هەزاران ڕۆڵەی فیداکار گیانی خۆیان بە بارەگای ئازادیی خاک و نیشتمان بەخشیوە کە “عیزەت حەسەن‌پوور” یەکێک لەوانە.
ساڵی ١٣٤١ هەتاوی لەو کاتەدا کە ڕێژیمی پاشایەتی سێبەری شومی بەتەواوی بەسەر ئێران‌دا کێشابوو، شەهید عێزەت حەسەن‌پوور لە گوندی “نەروێ”ی هەورامان چاوی بە دنیای پڕ لە کوێرەوەی کردەوە. وانەکانی قوتابخانەی تا قۆناغی دواناوەندی خوێند و لەو سەروبەندە‌دا بوو کە شۆڕشی گەڵانی ئێران سەرکەوت و ڕێژیمی پاشایەتی لە زبڵدانی مێژوو هاویشترا. زۆری نه‌كێشا كه ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی تازه به ده‌سه‌لات گه‌یشتوو ویست و داخوازییه‌كانی ته‌واوی چین و توێژه‌كانی خه‌ڵكی ئێران به‌گشتی و كوردستان به تایبه‌تی پێشێل کرد و وه‌ڵامی ویست و داخوازی خه‌ڵكی به ئاور و ئاسن دایه‌وه. له‌و كاته‌دا کە حیزبی دیموكرات به كرده‌وه له مه‌یداندا دژی ئه‌م دیكتاتۆرییه ڕاوه‌ستا و لاوانی له ده‌وری خۆی كۆ كرده‌وه، عیزەتیش وێرای زۆریه‌ك له لاوانی ئه‌و ئاو و خاكه نه‌یتوانی له ئاست زوڵم و زۆری ڕێژیمی ئاخوندی ده‌رحه‌ق به گه‌له‌كه‌ی چاو هه‌ڵنه‌برێ. بۆ ئەم مەبەستە قۆڵی خەباتی هەڵماڵی و ساڵی ١٣٥٨ لە ڕیزی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات‌دا دەستی بە تێکۆشانی سیاسیی خۆی کرد.
هێشتا ماوەیەکی کورت لە پیشمەرگایەتی ناوبراو تێ‌نەپەری کە کۆماری ئیسلامی هێرشی بۆ سەر ناوچەی هەورامان دەست پێ کرد، هەر بۆیەش بڕیاری دا چەکی پێشمەرگایەتی لەشان و دیفاع لە ئاو خاک و زێدی خۆی بکا و وێرای چەند کەس لە هاوسەنگەرانی لە ناوچەی هەورامان وەک هەلۆیەکی سەربەرز پێش بە پەلاماردەران بگرێ. دوژمن بە چەکی جۆراوجۆر و هێزی زۆر و بە پشتیوانیی هیلی کوپتێر پەلاماری “سەرکۆ”یان دا، بەڵام کوڕی وەک عیزەت کە بە سەدانیان لە مەیداندا بوون، زەبری کاریگەریان لێ وەشاندن و هێزی دوژمنیان سەرەوخوار لە بەرزاییەکانی سەرکۆ پاک کردەوە. شەرەکانی تاش و سەرکۆ، کەللەقەندی باسی ئەو داستانانە دەکەن کە عیزەتی کوڕی دێموکرات حەماسەی تێدا خوڵقاندووە و ئیستاش هەروا وەک یادگاری خەڵكی ئەو مەڵبەندە باسی لێوە دەکەن.
عیزەت زۆر زوو بوو به خۆشه‌ویستی هاوسه‌نگه‌رانی.ئەو پێشمه‌رگه‌یه‌كی ڕوح سووك، له‌سه‌ره‌خۆ و به ئه‌خلاق بوو. له‌نێو خه‌ڵكی ناوچه‌شدا خۆشه‌ویست بوو و له ماوه‌یه‌كی كورتدا جێگه‌ی خۆی له نێو ڕیزی پێشمه‌رگه‌كان دا كرده‌وه‌و وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی به ئیمان و دڵسۆز‌و خاوه‌ن بیروباوه‌ڕ ناسرا. ئه‌و له به‌رێوه‌بردنی كاره حیزبی و پێ‌ئه‌سپێردراوه‌كانی‌دا جیددی و ڕێك‌وپێك بوو. نموونه‌ی پێشمه‌رگه‌ی خاوه‌ن نه‌زم و دیسیپلین بوو، لەهێرشی بەربڵاوی کۆنەپەرەستی بۆسەر شاری نەوسود تەنیا عیزەت و پەلێک پێشمەرگە وێرای هێزی بەرگری دەرسێکی لەبیر نەکراویان بە هێزی بەکرێگیراوی کۆماری ئیسلامی دا کە له‌و لاپه‌ره زێرینانه‌ن كه ئەو له تۆمار كردنیدا ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بوو.
شەهید عیزەت بە لێوەشاوەیی هەموو پلەکانی پیشمەرگایەتی بڕی. لە جێگری پەل، سەرپەل وفەرماندەری لک و ساڵی ١٣٦٧ وەک جێگری هێزی شاهۆ و دواتریش وەک فەرماندەری ئەو هێزە قارەمانە دیاری کرا. ئەو ساڵی ١٣٧٠ بوو بە فەرماندەری هێزی بێستوون و لەو مەڵبەندەش ئەوەی لە توانایدا بوو بۆ حیزب و نەتەوەکەی کردی. ئەو نەک هەر پیشمەرگەیەکی ئازا و فەرماندەیەکی بەوەج ، بەڵکوو کادرێکی لێهاتووی سیاسیش بوو. سەرتەنگی‌سەر، بێساران، گەلێن، دەرەکەوڵەی گەلێن، هەوراوی تەنگیسەر، بەرزاییەکانی ئاڵمانەی مەریوان سەرشیوی مەریوان، کوڕەمریەم وکۆسالان بوونە مەیدانی خەبات و شایەتی بۆ ئازایەتی و قارەمانەتی‌نواندنی شەهید عیزەت حەسەن‌پوور دەدەن. شەڕە بەناوبانگەکانی نەوسوود، تونێلی دووئاو، کەللەقەندی، شۆشمێ، کاگوژە، قەڵاگا، ناوشاری پاوە عیزەتیان لەنێو کورەی خەباتدا قاڵ کرد و کردبوویان بە یەکێک لە فەرماندە فیداکارەکانی حیزبی دیموکرات.
شەهید عیزەت لە دالاهۆ و بەمۆش زۆر قارەمانەتیی نواند‌و هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا زۆر زوو خۆی نیشان دا و له‌به‌ر لێهاتوویی و ئازایه‌تی له‌م بەرپرسایەتییەشدا سه‌ربڵیند و ڕووسوور و سه‌ركه‌وتوو هاته ده‌ر. له عه‌مه‌لیاته‌كانی ناوچه‌ی هێزی بێستوون فیداكاریی له خۆی نیشان دا و سه‌لماندی كه له هه‌موو شوێنێك دژی زۆرداران به وره‌یه‌و ئازایانه به‌گژ داگیركه‌راندا ده‌چێته‌وه.
بەداخەوە ڕۆژی ٣٠ گەلاوێژی ساڵی ١٣٧١ی هەتاوی شەهید عیزەت لە گەل دوو هاوسەنگەی دیکەی کەوتنە سەر مین و گیانی پاکیان پێشکەش بە گەلەکەیان کرد.
ڕوحیان شاد و سەنگەری خەباتیان ئاوەدان.