سهپاندنی حوکمی ئیعدام بهسهر مێرمنداڵانی خوار تەمەن ژێر ١٨ساڵ لە ئێران درێژەی هەیەو، هەر لەو پەیوەندییەدا دیوانی بهرزی وڵات، حوکمی ئیعدامی بهسهر منداڵێکی دیکەی تەمەن ژێر ١٨ ساڵدا سهپاند.
دیوانی بهرزی وڵات، ڕۆژی سێشهممه ٢٧ی ڕێبەندان، حوکمی ئیعدامی بهسهر “هێمن هەورامی نیژاد” داسهپاند. ناوبراو بە تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست، حوکمی ئیعدامی بۆ بڕاوهتهوه.
لە مادەی ٩١ ی قانوونی سزای ئیسلامیدا هاتووە، هەر کەسێک لەکاتی ئەنجامدانی تاوانێکدا، دهرکی بە تاوانبوونی کردەوەکەی خۆی نەکردبێ، یان لە بواری مێشکەوە بە تەواوی گەشەی نەکردبێ و یان تەمەنی لە ژێر ١٨ساڵانەوە بێ، لە حاڵەتی ڕوودانی کوشتندا، بە “قهساس” مەحکووم ناکرێ.
پزیشکی قانوونی بۆ دەست نیشانکردنی گەشەی مێشکی هێمن هەورامی نیژاد لە کاتی ئەنجام دانی تاوانەکەیدا، تەنیا چەند پرسیاری لێکردوە و تاقیکارییەکی زانستی یان پزیشکی لەسەر ناوبراو ئەنجام نەدراوە.
هێمن ساڵی ١٣٧٣ی هەتاوی لە دایکبووهو لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەیدا، تهنیا تەمەنی ١٧ساڵ بووە.
هەواڵدەریی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، ناوی سێ کەسی دیکەشی لە زیندانی سنە ئاشکرا کرد کە تەمەنیان لە خوار ١٨ساڵەوەیە و مەترسیی ئیعدام کردنیان لەسەرە.
ناوی ئەو چوارمنداڵە کوردە، “یووسف محەممەدی”، “هێمن هەورامی نیژاد”، “سیاوەش مەحموودی” و “ئامانج حوسێنی”، ڕاگەیەندراوە.
شایانی باسه که ئێران، عەربستان ، پاکستان و سوودان، تەنیا وڵاتگەڵێکن کە منداڵانی تەمەن ژێر ١٨ساڵ بە ئیعدام مەحکووم دەکەن.