لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا هەرنەبێ٥٧ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی “چاونیوز” لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا زیاتر لە ٢٠ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتوە کە شوناسی ١٣ کەس لەوانی ئاشکرا بووە. لە ماوەی سێ مانگ بەهاری سەرەتای ئەمساڵیشدا هەر نەبێ ٨٠ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتبوو کە “چاونیوز” شوناسی ٤٤ کەس لەوانی تۆمار کردبوو، بەو پێیە ژمارەی ئەو کەسانەی لە کوردستان لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە خۆکوشتن کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە، لانیکەم ٥٧ کەس بووە. ساڵی ڕابردووش لانیکەم ١٥٣ کەس لهو سهدان کهسهی بههۆی جۆراوجۆی وهک ههژاری، بێهیوایی و کێشهی خێزانییەوە ههوڵی خۆکوشتنیان دابوو، هەوڵەکانیان بەداخەوە سەرکەوتوو ببوو.