لە مانگی پووشپەڕدا لانیکەم ٨ زیندانیی کورد ئێعدام کراون.
“چاونیوز” وێڕای بلاوکردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاندووە کە ئەم ٨ کەسە بە تۆمەتەکانی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر و کوشتنی بەئانقەست لەدار دراون. ئێعدامکرانی ئەو ٨ بەندکراوە لە پووشپەڕی ئەمساڵ لە حاڵێک دایە کە دەزگای قەزایی ڕێژیم لە سێ مانگی بەهاری ئەمسالیشدا ١١ بەندکراوی کوردی لەدار دابوو، بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئیستا ئێعدام کراون لانیکەم ١٩ کەس بووە. دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ڕابردووشدا (١٣٩٩)دا لانیکەم ٤٩ بەندکراوی کوردی لەدار دابوو کە چوار کەس لەوان بەندیی سیاسی بوون.