لە یەکەم مانگی هاوینی ئەمساڵدا لانیکەم ٢٧ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ، یان بەربوونەوە لە شاخ بەهۆی ڕاوهدوونانی هێزه چهکدارهکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون. لەو ٢٧ کاسبکارە ٢١ کەسیان بریندار بوون و ٦ کۆڵبەریش کوژراون. کوژران و برینداربوونی ٢٧ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە مانگی پووشپەڕ لەحالێکدایە کە لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵیشدا ٥٣ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد درابوونە بەر دەستڕێژ کە لەو ٥٣ کۆڵبەرە ١٥ کەسیان کوژراون و ٣٨ کۆڵبەریش بریندار بوون. بەو پێیە ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا کوژراون یان بریندار بوون گەیوەتە ٨٠ کەس کە ٢١ کەسیان کوژراون و ٥٩ کەسیش بریندار بوون. شایانی باسە کە لە ساڵی ڕابردوو (١٣٩٩)یشدا ٢٢٨ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە بەرزایی لە سۆنگەی ڕاوەدوونان و هەروەها ڕەقهەڵاتن لە سەرما گیانیان لەدەست دا یا بریندار ببوون. لەو ٢٢٦ قوربانییەی ساڵی ڕابردووی هەتاوی ٨٠ کەسیان کوژرابوون و ١٤٦ کەسیش بریندار ببوون.