ڕووسیه دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ پێشنیاری ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوی گه‌شتی ئاسمانی له سووریه كردووه. ئانگێلا مێركێل پشتیوانی له‌م پێشنیاره ده‌كا و توركیه‌ش داوای پێكهێنانی ناوچه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه‌یه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٨ی ڕێبه‌ندان “گنادی گاتیلۆف” جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه له موسكۆ ڕایگه‌یاند كه بڕیاری پێك هێنانی ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوی گه‌شتی ئاسمانی له سووریه، ته‌نیا كاتێك جێبه‌جێ ده‌كرێ كه به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ركۆماری سووریه و ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵی ڕێك بكه‌ون. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه ڕووسیه وه‌ك ئه‌ندامێكی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مافی ڤێتۆ كردنی بڕیاره‌كانی ئه‌م ڕێكخراوه‌ی هه‌یه.
بۆ یه‌كه‌مین جار مه‌سه‌له‌ی پێك هێنانی ناوچه‌یه‌ك له باكووری سووریه كه گه‌شتی ئاسمانی لێ قه‌ده‌غه بكرێ له لایه‌ن توركیه‌وه هاته به‌ر باس. “یالچین ئاكدووغان” جێگری سه‌رۆك وه‌زیری توركیه له لێدوانێكدا بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی ئه‌م وڵاته گوتبووی ده‌بێ له باكووری سووریه ناوچه‌یه‌ك به پانتایی ١٠ كیلۆمیتر دیاری بكرێ و ڕێگه نه‌درێ له‌م ناوچه‌یه به هییچ شێوه‌یه‌ك شه‌ڕ و پێکدادان ڕوو بدا.
شایانی باسه له‌م ناوچه‌یه‌دا هێزه كوردییه‌كانیش جێگیر كراون و له ئێستادا ده‌وڵه‌تی توركیه به‌دژی ئه‌م هێزانه له به‌ره‌ی شه‌ڕ دایه.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئانگێلا مێركێلیش ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی ڕێبه‌ندان “١٥ی فێوریه” له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی “ئێشتۆتگارتێر تێسایتونگ” گوتبووی له بارودۆخی ئێستادا ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنێك له‌م باره‌وه بێته ئاراوه، پێك هێنانی ناوچه‌ی دژه‌فڕین له سووریه كه فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی هیچكام له لایه‌نه‌كانی شه‌ڕ نه‌توانن له‌م ناوچه‌یه بسووڕێنه‌وه، ده‌توانێ له بابه‌ت چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریه یارمه‌تیده‌ر بێ .